Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

پێناسە

ناساندن:

دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی CTF ڕێکخراوێکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، بارەگای سەرەکیی لە شاری سلێمانییە لە کوردستانی عێراق، کار دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و داهێنەرانە، گەشەدان بە کارامەییە ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و ئەکادێمیەکانی بیرکردنەوە، پەیڤینی ئازاد، ئارگیومێنتی لۆجیکی و خوێندەواریی میدیایی.

ئامانجەکان:

  • بەکولتورکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بڵاوکردنەوەی چەمک و کارامەییەکانی لەناو کۆمەڵگادا.
  • ئاشناکردنی کایە پەروەردەیی و ئەکادێمیەکان بە تیۆرە هاوچەرخەکان و ئەزمونی دامەزراوە جیهانیە پێشەنگەکان لە بواری بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و داهێنەرانەدا.
  • هاندانی خوێندەواریی میدیایی لەپێناو هەڵسەنگاندنی ڕەخنەیی بۆ هەواڵ و زانیاریی پەخشکراو لە دەزگاکانی راگەیاندن و پێگە کۆمەڵایەتیەکاندا.
  • پەرەدان بە ڕەندییەکانی بیرکردنەوە و ڕەخنە و بەڵگەسازیی بۆ تێپەڕاندنی تەنگبینی و چەواشەگۆیی و لایەنداریی بێ بنەما.
  • پەرەدان بە هۆشیاریی ڕەخنەیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو نەریتە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییانەی جیاکاریی لە توانای هزری و زەینی تاک و گروپەکاندا دروستدەکەن لەسەر بنەمای تەمەن، جێندەر، رەچەڵەک، پێگەی سیاسی و پێشینی ئاینی و کولتوریی.

مێکانیزمی کار:

  • ئەنجامدانی پڕۆژەی هۆشیارکردنەوە، سازدانی کۆنفرانس، کۆڕ، ۆرکشۆپ، خولی ڕاهێنان و چالاکی میدیایی.
  • ئەنجامدانی پڕۆژەی تیۆریی و پشتیوانیکردنی توێژینەوە و نوسین و وەرگێڕان لە بواری بیرکردنەوەی ڕەخنەییدا.
  • دامەزراندنی تۆڕی هۆشیارکردنەوە و گوشاری مەدەنی لەگەڵ رێکخراو و دامەزراوە هاوئامانجەکاندا.
  • سازدانی دیبەیت لەنێوان تاکەکان و نوێنەرانی گروپ و رابەرە دیدسازەکانی کۆمەڵگا لەپێناو لەیەک گەیشتنی هاوبەش و ڕەندیی کۆمەڵایەتی.
  • دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراو و دامەزراوە ئەکادیمی و پەروەردەییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەپێناو ئاڵوگۆری شارەزایی و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش.
  • پێشکەشکردنی راوێژ، پڕۆژەی یاسا، رێنمایی و ئاکارنامە بە دامەزراوە رەسمی و ئەهلیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان.
  • هەڵسەندگاندن و پێداچوونەوەی ڕەخنەیی بۆ پرۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن، رێگاکانی وانەوتنەوە، یاسا و رێنمایی و بڕیارەکان، ڕەفتاری مامۆستا و فەرمانبەرانی گشتی لەو شوێنانەدا کە ناکۆکن لەگەڵ بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و داهێنەرانەدا.