Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی

بڕیارە سێ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق پڕۆژەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی Media Literacy و بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە و هەواڵی چەواشە لە هۆکانی ڕاگەیاندن و پێگە ئەلیکترۆنییە کۆمەڵایەتیەکان. بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ رێکخراوەکانی میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان METRO و بەدیل بۆ دیبەیت BOD و دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی CTF یاداشتانەمەکی لێکگەیشتنیان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر سێ ڕێکخراو ئیمزاکرد. بڕیارە پڕۆژەکە لە چەند هەفتەی داهاتودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن و کۆمەڵێک ڕاهێنەر لە زانکۆ و بەشە ئەکادێمییە پەیوەندیدارەکان ئامادەبکات لە بواری پەروەردەی میدیایی و هەڵسەنگاندنی ڕەخنەیی بۆ هەواڵ و پەیامە بڵاوکراوەکان لە هۆکانی ڕاگەیاندندا. هاوکات بڕیارە کەمپەینێکی میدیایی هاوبەش لە وێبسایتی هەر سێ ڕێکخراو و پێگە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕابگەیەنرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی گشتی لەو بارەیەوە.

#بەسە_چەواشە

#EnoughDisinfo

#كافي_تضليل