Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

خولی راهێنان بۆ بەرەنگاربوونەی هەوڵای هەڵبەستراو و چەواشە

لێشاوی هەواڵ و زانیاری یارمەتی مرۆڤی سەردەم دەدا تا زەحمەتی زۆر نەکێشێ بۆ دەستکەوتنی زانیاریی؛ بەڵام مرۆڤ بۆ ئەوەی باش تێبگات و باش بیربکاتەوە تەنها پێویستی بە زانیاری نیە؛ چونکە زانیاری تەنها تاکە کەرەستەیەکە لەپاڵ کۆمەڵێک کەرەستەی تری بیرکردنەوەدا کە میدیا زۆر بایەخیان پێ نادات. میدیا، تەنانەت میدیای ئازادیش، کار لەسەر وروژاندن، بەکاڵاکردنی زانیاری، پەیداکردنی زۆرترین جەماوەر و هەڵڕشتنی زۆرترین زانیاری دەکات، چ جای میدیای ئاڕاستەکراوی سیاسی و ئایدیۆلۆجی و ئاپۆراخوازیی (پۆپۆلیستی) کە زۆرجار کار لەسەر گەمژاندنی مرۆڤ دەکات، واتە لەبری ئەوەی ڕاستی پێ بڵێت چەواشەی دەکات، یان مەرایی بۆ خەڵک دەکات و بەو شێوەیە قسەی بۆ دەکات کە پێی خۆشە. لە دۆخێکی وا سکپڕ و تێکڕژاو بە زانیاریی بێشوماردا کە لە هەموو شووێنێکەوە هەڵدەقوڵێت، خوێندەواریی میدیایی زەرورەتێکی گرنگی سەردەم و مەرجێکی گرنگی بیرکردنەوەی رەخنەییە، بە ئامانجی جیاکردنەوەی زانیاری و هەواڵی ساختە و فریودەر لە زانیاری بابەتی و داتای راستەقینە.

هەر سێ ڕێکخراوی میترۆ، بەدیل و دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی کەمپەینێکی شارستانیان ڕاگەیاند بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی بۆ بەرەنگاربونەوەی زانیاری چەوت وچەواشە. بەشێکی هەڵمەتەکە بریتییە لە کردنەوەی خولێکی ڕاهێنان بۆ كچان و كوڕان لە خوێندكارانی بەشی میدیای زانكۆكان، یان تازە دەچووەكان. ئامانج لەم خولە بریتییە لە پەرەدان بە هۆشیاری گشتی و بەرپرسیارێتی ئەلیکترۆنی لای هاوڵاتیان بەگشتی و گەنجان بە تایبەتی. لە خولەکەدا کەرۆژی ٢٤-٢-٢٠٢٢٤ لەهۆڵی نالی لە هوتیل رامادە بەڕیوەچوو، هەردوو بەڕیز د.سامان فەوزی و د.شوان ئادەم راهێنانەکانیان بەڕیوەبرد. 

#بەسە_چەواشە

#EnoughDisinfo

#كافي_تضليل