ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری پرۆژەکانی دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە. ئەزمونی زیاتر لە حەڤدە ساڵی لەگەڵ ڕێكخراوە مەدەنی و مرۆییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان هەیە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، بەھێزكردنی توانای گەنجان و ژنان، وەڵامدانەوەی حالەتی لە ناکاو-ئێمێرجینسی، كاركردن لە دوای جەنگ و ململانێ بۆ جێگیركردنی سەقامگیریی كۆمەڵایەتی و ئابوری، بەڕێوبردنی ھەڵمەتی داکۆکیکردن و بەڕێوبردنی تۆر. خزمەتی ھەڵوێست لەگەڵ ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان دەستی پێكرد و دواتر لەگەڵ ڕێكخراوی ڕیچ، لیژنەی فرایکەوتنی نیودەولەتی IRC، ئاژانسی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرهپێدان UNDPكاری کردووە. ئێستا سەرۆکی رێکخراوی ئازادبوونە. هەروەها بەخۆبەخشی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی ئێن پی ئەی نەرویجی، ئەمەلی عیراقی، کۆمەک، بیمە، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنەبەران، ئاشتی و ئازادی خزمەتی کردووە. ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئابوریدا لە زانکۆی هودرسفیلد لە بەریتانیا، هەروەها دوو ساڵ کۆرسی تایبەت بە گەشەپێدانی کلتوری خوێندووە. هەڵوێست فیمینستی ژینگەییە، داکۆککیکاری مافەکانی مرۆڤ، خۆبەخشی بنیاتنانی ئاشتییە، هاوکات زۆربەی کاتەکانی بۆ خزمەتکردنی ژینگە تەرخان دەکات.