ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە. نووسەر و وەڕگێڕ و هونەرەمەندی شێوەکارە. مامۆستای زمان و ئێستاتیکایە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی. هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە پەیمانگەی مامۆستایانی سلێمانی ١٩٩٤؛ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تیۆلۆجیا و ئیسلامناسی لە هەردوو زانکۆی سلێمانی و بەغدا ٢٠٠١-٢٠٠٢. خاوەنی سێ پێشانگەی تایبەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە لە نیگارکێشاندا، بەشداریی لە چەندین پڕۆژە و نمایشی شێوەکاری هاوبەشدا کردووە. لە بواری وەرگێڕاندا خاوەن شەش کتێبە لە زمانی عەرەبییەوە بۆ زمانی کوردی، وێڕای چەندین گوتار وکورتە چێرۆکی بڵاوکراوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا. خاوەنی دیوانێکی شیعرییە بە زمانی عەرەبی بەناونیشانی “یاوەری باران”. وەک چالاکوان لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کاری کردووە.