Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

ئاکۆ وەهبی

ئەندامی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە. ئەندازیار و ئەرشیفناس و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنییە. ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژینە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری تێلیکۆمیونیکەیشن لە زانکۆی نۆرث لەندەن ٢٠٠٣؛ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تێلیکۆمیونیکەیشن لە زانکۆی شاڵمش لیندهۆڵم لە سوید ١٩٩٩؛ بەکالۆریۆس لە زانست لە زانکۆی سلێمانی ١٩٨٣. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پلان بووە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٤. ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژە بووە لە بواری کارەبا و تێلیکۆمیونیکەیشن لە وڵاتی سوید. بەڕێوەبەری پڕۆژە بووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی میدیکۆ ئینتەرناشناڵ بۆئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی ناوچەی قەرەداغ ١٩٩٣-١٩٩٤. وەک چالاکوانی سیاسی ئەندامی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا بووە ١٩٨١-١٩٩١. بەرپرسی کۆمیتەی یەکی ڕێکخستنی یەکێتی و ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی بووە لە سلێمانی ١٩٩١-١٩٩٣.  ئەندامی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان بووە ١٩٩٥-١٩٩٦. ئەندامی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە ٢٠٠٩.