Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

شاهۆ سەعید

ئەندامی دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەییە. توێژەر و مامۆستای زانکۆ و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستانە. کۆرسەکانی میتۆدۆلۆجیای توێژینەوە و ئارگیومێنتی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەڵێتەوە؛ هاوکات وانەبێژی زمان و ئەدەبیاتی عەرەبییە لە بەشی ئینگلیزیی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی. خاوەنی دکتۆرایە لە ڕەخنەی مۆدێرن؛ ماستەر لە ئەدەبیاتی بەراوردکاری و بەکالۆریۆس لە زانستە ئیسلامیەکاندا. زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کانساس لە ئەمریکا خوێندووە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی فووڵبرایتەرە و دەرچووی پرۆگرامی هوبێرت ئێچ هامفرییە لە زانکۆی پێنستێت لە پەنسلڤانیا ٢٠١٩. وەک  توێژەر لە بواری ڕەخنە و بیرکردنەوەی ڕەخنەییدا لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتۆن و ئینستیتوتی شرایەر لە پەنسلڤانیا کاری کردووە. بەشداری چەندین چالاکیی ناوخۆ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کردووە لە دەوحە، فلۆریدا، کالیفۆرنیا، واشنتۆن، فڵادیڵفیا و بۆستن. نووسەری چوار کتێب، هەشت چاپتەر و حەوت توێژینەوەی ئەکادیمییە، لە پاڵ چەندین نوسین و وەرگێڕان بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.