Search
Close this search box.

دامەزراوەی بیرکردنەوەی رەخنەیی

Critical Thinking Foundation

بیرکردنەوەی فێمنیستی رەش پێستەکان، لە ماتریکسی دەسەڵاتدا دانایی، وشیاری و سیاسەتی بەهێز کردن

بیرکردنەوەی فێمێنیسمی رەش پێستەکان، دەرخەری هێزێکی نوێی ژنانی رەش پێست وەک بکەرانی دانایی[1]. بە بەوێنا کێشانی ژنانی ئەفریقایی – ئەمریکایی (African-American) وەک تاک  کە خۆ- پێناسەکەر و پشت بە خۆ بەستووە خۆیان نیستان داوە ، بۆ ئەوەی دژی چەوسانەوەی رەگەزی، جێندەری، چینایەتی بوەستنەوە و فێمنیستە ئەفرۆتەوەرکان[2] لایان وایە دانایی دەورێکی گرینگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی خەڵکانی چەوساوە (empowering oppressed people) . ئەو شتەی کە بیرکردنەوەی رەش پێستەکان جیا دەکاتەوە، جەخت کردنەوەیانە لە سەر ئەوەی کە گۆڕانی کۆمەڵگا بەندە بە گۆڕان لە وشیاری تاکدا و هەروەها گۆڕان لە بونیادە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان. لە هەردوو بواردا زانستی نوێ گرینگییەکی تایبەتی هەیە.